یەكێتی هەڕەشە لە بزووتنەوەی گۆڕان دەكات

 

دوای ئەوەی بزووتنەوەی گۆڕان بۆ بەشداری كردن لە حكوومەتی نوێ‌ی هەرێمی كوردستان, لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان رێككەوتنێكی ئەنجامدا, لە ئێستادا یەكێتی هێڕشێكی میدیای دژ بە بزووتنەوەی گۆڕان دەست پێكردووە, رۆژنامەنوسێكی یەكێتیش لە واڵی خۆی نوسیویەتی یەكێتی نامەیەكی هەڕەشە ئامێزی بۆ بزووتنەوەی گۆڕان ناردووە هەڕەشەی دەركردنی لە سلێمانی لێكردووە.
رۆژنامەنووسەكەی یەكێتی لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فیسبوك نوسیویەتی :” بەفەرمی ئەمڕۆ یەكێتی نامەیەكی بۆ گۆڕان ناردوە و پێی راگەیاندوە:

هەروەها نوسیەتیشی:” یەكێتی بۆ پاراستنی ئەمنیەتی سلێمانی هەموو كارێك دەكات ورێگەش نادرێت لەرێی ٦ كورسی پەرلەمانی لەسنوری هەڵبجە و سلێمانی حیزبێكی تر بڕیار لەو سنور بدات كەیەكێتی تیایدا یەكەمە و لە هەموو ئەگەرێكیش گۆڕان بەرپرسی یەكەمی هەموو رووداوەكانە كەروودەدەن

هەروەها ئەوەشی تیا نوسراوە” وەزیرەكان و بەرپرسە حكومیەكان مامەلەی جیاوازیان لەگەڵدا دەكرێت كەهاوشێوەی ناوچەكانی تری كوردستان نابێت.

 

Back to top button