بۆ خانمانی دووگیان، بایەخ بە خواردنی ئەم ڤیتامینانە بدە

خانمانی دووگیان پێویستە بەشێوەیەکی زیاتر گرنگی بە خواردنی ڤیتامینەکان بدەن، چونکە یارمەتی گەشەی کۆرپەلە دەدات بەشێوەیەکی تەندروست.

بەپێی هەواڵەکەی ounousa ئەو ڤیتامینانەی بۆ دووگیان پێویستە کامانەن؟

1-ڤیتامین دی، باشترین ڤیتامینە بۆ مژینی کالسیۆم و فۆسفات لە لەشدا، جگەلەوەی یارمەتی گەشەی ئێسک و ددانی کۆرپەلە دەدات بەشێوەیەکی تەندروست، وەک بروکلی یان شیر.

2-ڤیتامین سی، باشترین جۆری ڤیتامینە بۆ مژینی ئاسن بۆ لەش و چالاککردنی بەرگری لەشی دایک، وەک پرتەقاڵ و سندی.

3-ڤیتامین بی و ترشی فۆلیک، یارمەتی گەشەی مێشکی منداڵ دەدات و خانەکانی خوێن چالاک دەکات، وەک کەلەرم یان پەتاتە.

4-ئاسن، گرنگیەکی زۆری هەیە بۆ خانمی دووگیان و سوڕی خوێن چالاک دەکات و یارمەتیدەرە بۆ گواستنەوە ئۆکسجین بە شێوەیەکی تەندروست، کۆرپەلە دەپارێزێت لە ئەنیمیا و بەربوونی خوێن لەکاتی دووگیانیدا، وەک گۆشت یان سپێناخ یان مێوژ.

5-کالسیۆم، باشترین پێکهاتەیە بۆ لەشی دووگیان و بەهێزکردنی ئێسکی کۆرپەلە و پاراستنی لە پوکانەوە.

Back to top button