کاریگەری ماچ لەسەر پەیوەندی هاوسەرگیری

بنیادنانی پەیوەندی هاوسەرگیری سەرکەوتوو، لەسەر بنەمای خۆشەویستی و لێکتێگەیشتنە، بەڵام دەربڕینی خۆشەویستی لە رێگای ماچەوە لە نێوان دوو هاوسەر کاریگەری ئیجابی هەیە بە بەراورد بە دەربڕینی هەستەکانت تەنها لە رێگای وشەوە.

ماڵپەڕی yawmiyati لەرووی زانستی و دەروونیەوە، باس لە کاریگەرییەکانی ماچ دەکات لە پەیوەندی هاوسەرگیریدا:

1-زۆر لە هاوسەران ماچ رەتدەکەنەوە لە بەردەم کەسانی چواردەوریاندا، هەست بە شەرم دەکەن بەتایبەت لە کۆمەڵگاکانی رۆژهەڵاتدا، بەڵام بە پێچەوانەوە کاریگەری ئەرێنی هەیە و وادەکات ئەو دوو هاوسەرە زیاتر متمانەیان بە خۆیان هەبێت وپەیوەندیان بەهێزتر بێت.

2-ماچکردنی هاوسەرەکەت لە بەیانیاندا، بێگومان سوودێکی زۆری هەیە و کاریگەری ئەرێنی هەیە، چونکە لە خەم دوردەخاتەوە و مەعنەویاتت بەرزدەکاتەوە لەرووی دەروونیەوە، وادەکات ئەو رۆژە پێبکەنن و هەست بە ئاسودەیی بکەن، جگەلەوەی دڵ لە نەخۆشی دەپارێزێت، چونکە هەر ماچێک هۆکار بۆ سوتاندنی 5 کالۆری.

3-ماچی رۆمانسی، کە زۆر گرنگە بۆ ئەوەی هەردولا هەست بە خۆشەویستی و دڵنیایی بکەن.

4-کاتێک ناکۆکیەک روودەدات، گرنگە لە رێگای ماچێکەوە دڵی بەرامبەر ئاشت بکەیتەوە، بۆ ئەوەی هەست بە سۆز و خۆشەویستی بکات، بێگومان ئەم ساتەش هەرگیز لە یاد ناکات، لە راستگۆیی بەرامبەرەکەی تێدەگات.

Back to top button