ئومێد خۆشناو: سبەی خوێندنەوەی سێیەم .. بۆ كاراكردنه‌وه‌ی پۆستی سەرۆكایەتیی هەرێم ده‌كرێت

 

ئەمڕۆ خوێندنەوەی دووەم بۆ كاراكردنەوەی سەرۆكایەتیی هەرێم دەكرێت، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتییش رایدەگەیەنێت، سبەینێش خوێندنەوەی سێیەمی بۆ دەكرێت و دامەزراوەكەش كارا دەكرێتەوە.

لەسەر داوای سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان، ئەمڕۆ خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای كاراكردنەوەی سەرۆكایەتیی هەرێم دەكرێت، ئومێد خۆشناو، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاساكە دەكرێت و هەروەها گفتوگۆش لەسەر كۆی ماددەكانی یاساكە دەكرێت، دواتر لە خوێندنەوەی سێیەمدا یاساكە دەردەچێت.

خۆشناو ئاشكرایشی كرد، كە بۆی هەیە سبەینێ چوارشەممە، خوێندنەوەی سێیەم بۆ پڕۆژەیاساكە بكرێت، ئیدی دوای ئەوەی سەرۆكی پەرلەمان واژۆی لەسەر پڕۆژەیاساكە كرد، دامەزراوەی سەرۆكایەتیی هەرێم كارا دەكرێتەوە.

 

Back to top button