جۆن بۆلتۆن: دەبێت رژێمی ئێران بگۆڕدرێت

 

خواكوڕك
لەدوی ئەوەی بالیۆزی پێشووی ئەمریكا لە نەتەوە یەكگرتووەكان (جۆن بۆلتۆن) وەك كانیدی بەهێز بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزارەتی دەرەوەی لە كابینەكەی ترامپ دەركەووت, لە ئێستادا هەڵوێستەكانی بونەتە جێگەی سەرنجی میدیاكان بە تایبەت لە بەرامبەر ئێراندا.
جۆن بۆلتۆن لە چاوپێكەوتنێك لەگەڵ (بریت بارت) رایگەیاند “ئایەتوولڵاكان لە بنەماوە گەورەترین هەڕەشەن بۆ سەر ئاشتی نێودەوڵەتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست” وەچەندین جار داوای گۆڕینی رژێمی ئێرانی كردووە, هەروەها رەخنەی لە باراك ئۆباما دەگرێت كە لە ساڵی 2009‌ وەك پێویست یارمەتی خۆپیشاندەرانی بزووتنەوەی سەوز لە ئێران نەدا، بەڵكو زیاتر یارمەتی توندڕەوەكانی ئیرانی دا.

پاڵێوراوی پۆستی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا جگە لەوەی كاتێ كە رێككەوتننامەی ئەتۆمی لە قوناغی كوتاییدا بوو، بۆلتۆن داوای هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران كردبوو, ئەوا چەندین جار داوای لە ئەمریكا كردووە یارمەتی ئیسرائیل بدات بۆ لێدانی ئێران یان بە تەنیایی ئەو كارە بكات

Back to top button