ئاگادارییەك لەبارەی بارانبارین و ھەورە تریشقە بۆ سەرجەم ھاووڵاتییان بڵاو کرایەوە.. سبەی چوارشەممە..

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای بڵاو کردەوە.

ئەمڕۆ سێ شەممە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەمڕۆ لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستاندا ئاسمان ھەوری تەواو دەبێت، لە ھەندێک کاتدا باران دەبارێت، لە ھەندێک ناوچە بڕی بارانبارینەکە چالاکتر دەبێت، ئەگەری ھەورە تریشقەش ھەیە.

کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی چوارشەممە، لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستاندا ئاسمان نیمچەھەور و ھەوری تەواو دەبێت، ئەگەری بارینی نمە باران ھەیە، لەدوای نیوەڕۆ و لە ناوچە شاخاوییەکاندا بارانبارین زیاتر دەبێت.

 

Back to top button