دژەتیرۆری كوردستان وردەكاری گەڕانەوەی دوو منداڵی ناو داعش بۆ سعودیە ئاشكرادەكات
ئەمڕۆ سێشەممە دژه تیرۆری کوردستان روونكردنەوەیەكی لەبارەی رادهستكردنەوەی دوو مێرمنداڵی سعوودی به وڵاته‌كه‌یان بڵاو كردەوە، تێیدا هەواڵێكی كەناڵی (ئەلعەرەبیە)ی لەبارەی رووداوەكەوە رەت كردووەتەوە.
دژە تیرۆری كوردستان لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبوك) بڵاوی كردووەتەوە كە كه‌ناڵی ئاسمانیی (ئه‌لعه‌ره‌بیه) له رێكه‌وتی ٣١ی ئاداردا بە هەڵە باسی لە گه‌ڕانه‌وه‌ی دوو مێرمنداڵی سعوودی كردبوو، کە لەلایەن باوکیانەوە بردرابوونە نێو ریزەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعشەوە لە سووریا، هێزەکانی ئاسایشی سعوودیه توانیویانه له وڵاتی توركیاوه بیانگه‌ڕێننه‌وه وڵاته‌كه‌یان.
دژە تیرۆر رایگەیاندووە كە ئەو دوو مێرمنداڵه ناویان عه‌بدوڵڵا ناسر عه‌بدوڵڵا (ته‌مه‌ن ١٥ ساڵ) و ئه‌حمه‌د ناسر عه‌بدوڵڵا (ته‌مه‌ن ١٢ ساڵ) بوو، له مانگی ته‌مووزی ٢٠١٤دا به مه‌به‌ستی گه‌شت و گه‌ڕان له‌گه‌ڵ باوكیان چوونەتە توركیا، پاشان باوكیان لەوێوە دوو كوڕەكەی بردووەتە نێو ریزه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستیی داعشەوە له سووریا، دوای مانگێك باوكیان له ریزه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش كوژراوە، هه‌ردوو مێرمنداڵه‌كه بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ له‌لایه‌ن پیرهمێردێكهوه به‌خێو كراون.
دژە تیرۆر درێژەی بە روونكردنەوەكە داوە و نووسیویەتی له ٢٦ ئاداری رابردوو، هه‌ردوو مێرمنداڵه‌كه، عه‌بدوڵڵا ناسر و ئه‌حمه‌د ناسر گەیشتوونەتە خاڵی سنووریی فیشخاپووری نێوان هه‌رێمی كوردستان و كوردستانی رۆژئاوا، له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی دژه تیرۆری كوردستانەوە وه‌رگیراون و دواتر راده‌ستی كۆنسوڵگەی سعوودیه كراون له هه‌ولێر و گهڕێندراونەتەوە وڵاته‌كه‌یان.
لە كۆتایی روونكردنەوەكەشدا هاتووە كە ئه‌مه له كاتێكدایە، پرۆسه‌ی گێڕانه‌وه و راده‌ستكردنی ئه‌و دوو مێرمنداڵه سعوودییه له هه‌رێمی كوردستانه‌وه به هاوكاری دژه تیرۆری كوردستان ئه‌نجام دراوه، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به وڵاتی توركیاوه نه‌بووه، وه‌ك ئه‌وه‌ی له راپۆرته‌كه‌ی كه‌ناڵی ئاسمانیی ئه‌لعه‌ره‌بییه‌وه باسی لێوه كراوه.