عادل عەبدولمەھدی سكاڵایەكی حەیدەر عەبادی دژی كوردستان ڕادەگرێت
ماڵپه‌ڕێكى رووسى ئاشكراى ده‌كات عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق سكاڵایه‌كى حه‌یده‌ر عه‌بادى له‌سه‌ر توركیا دوا ده‌خات كه له دژى كڕینى نه‌وتى هه‌رێم له سه‌ر ئه‌و وڵاته تۆمار كرابوو.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له حكوومه‌تى عێراق به ماڵپه‌ڕى RT ى رووسى راگه‌یاندووه، عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق سكاڵایه‌كى عێراقى له دژى توركیا بۆ ماوه‌ى پێنج ساڵ دواخستووه كه لایه‌ن حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشوو له سه‌ر توركیا تۆمار كرابوو.
سه‌رچاوه‌كه‌ى حكوومه‌تى عێراق زانیارى زیاتر له‌سه‌ر سكاڵاكه ئاشكرا ده‌كات و دووپاتى ده‌كاته‌وه رێوشوێنى سكاڵاكه گه‌یشتبووه قۆناغه‌كانى كۆتایى، ناوه‌ڕۆكى سكاڵاكه‌یش له‌سه‌ر ئه‌وه بووه توركیا به‌رده‌وام بووه له‌سه‌ر كڕینى نه‌وتى هه‌رێم. له سكاڵاكه‌یش حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووى عێراق داواى 26 ملیار دۆلارى وه‌ك قه‌ره‌بوو له توركیا كردووه.
وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك له به‌رانبه‌ر ریفراندۆمى سه‌ربه‌خۆیى كوردستان حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووى عێراق كۆمه‌ڵێك كاردانه‌وه‌ى له‌دژى حكوومه‌تى هه‌رێم و خه‌ڵكى كوردستان نواند.