كەناڵی كوردسات: گوستنەوەی دیمەنی سەرڕێژبوونی دوكان تایبەتە بە ئێمە و كەس بووی نیە رووماڵی بكات
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە بەنداوی دوكان بۆ یەكەم جار لە ماوەی 31 ساڵی رابردوودا پڕ بووەوە لە ئاو.
بە گوێرەی زانیارییەكان، ئێستە بەنداوی دوكان بڕی حەفت ملیار مەتر چوارگۆشە ئاوی تێدایە و بە تەواوی پڕ بووە.دواهەمین جار لە ساڵی 1988دا بەنداوی دوكان سەرڕێژی كردبوو لە ئاو، واتە بەر لە 31 ساڵ.
بەرپرسانی بەنداوەكە دووپاتیان كردووەتەوە كە پڕبوونەوەی بەنداوەكە هیچ زیان و مەترسییەكی بۆ دروستبوونی لافاو لە ناوچەكەدا نیە.
جێی باسە لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا ڕێژەیەكی بەرزی باران بارین هەرێمی كوردستانی گرتبووەوە.
جگە لەكەنالی كوردسات ئاسایشی یەكێتی رێگەی بەهیچ كەنالێكی تر نەدا وێنەی بگرێت و زۆربەی رۆژنامەنوسەكان توشی سەرسورمان بوون كە لەسەر كەناڵەكە نووسراوە (تایبەتە بە كوردسات نیوز).