بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر: تەقەكەرەكەی باڵەخانەی داواكاری گشتی هەولێر قۆلبەستكرا

 

دوای ئەوەی دوێنێ‌ كەسێك تەقەی لە باڵەخانەی داواكاری گشتی هەولێر كرد,بەڕێوەبەری پۆلیسی ھەولێر، دەڵێت:” ئەو كەسەی تەقەی لە داواكاری گشتی ھەولێر كردبوو، دەستگیر كرا”.

عەبدولخالق تەڵعەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی ھەولێر، راگەیاند، ھیچ ھۆكارێكی سیاسی لەپشت تەقەكردنەكەوە نییە، بەڵكو ئەو كەسە لە ژێر كاریگەری ماددەی كهوولییەكان ئەو كارەی كردووە.

شەوی رابردوو كەسێك لە نزیك باڵەخانەی داواكاری گشتی ھەولێر تەقەی كرد و لە لێكۆلینەوەكان دەركەوتووە تەنیا گوللـەیەك بەر باڵەخانەكە كەوتبوو.هەروەها دووپاتیكردەوە، ھیچ ھۆكارێكی سیاسی لەپشت تەقەكردنەكەوە نییە، بەڵكو ئەو كەسە لە ژێر كاریگەری ماددەی كهوولییەكان ئەو كارەی كردووە.

Back to top button