وتەبێژی پینتاگۆن: سزای توركیا دەدەین لە یەكەم هەنگاو راگرتوونی پێفرۆشتنی كەرەستەی فڕۆكەی ئێف 35 بۆ ئەو وڵاتە دەبێت
دوای ئەوەی مەولود چاوش ئۆغلو لە چاو پێكەوتنێكی میدیایی رایگەیاند كە رێز لە رێككەوتنی نێوان وڵاتەكەمان و رووسیا دەگرین كە تایبەت بە گكڕینی سیستەمی بەرگری ئێس 400 لە داهاتوویەكی نزیك ئەنجامەكەی دەبینن, وەزارەتی بەرگری ئەمەریكا ڕایدەگەێنێت “وڵاتەكەی سزای بەسەر توركیادا سەپاندوە بەهۆی رێككەوتنی كڕینی سیستەمی ئێس ٤٠٠ی ڕوسی”.
چارلی سەممێرس وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا پنتاگۆن ڕایگەیاندوە “وڵاتەكەی ناردنی كەرەستەی پەیوەست بە فڕۆكەی ئێف٣٥ بۆ توركیا ڕاگرتووە، ئەمەش یەكەمین ڕێوشوێنی ئەمەریكایە بۆ ڕێگەگرتن لە كڕینی سیستمی بەرگری موشەكی ڕوسی لەلایەن توركیاوە”.
چارلی سەممێرس ئاماژەی بەوەشكردووە “تاوەكو توركیا بڕیارێك نەدات سەبارەت بە دەستبەرداربوونی لە سیستمی بەرگری موشەكی ئێس ٤٠٠ی ڕوسی، ئەوان ئامێرەكانی پەیوەست بە فڕۆكەی ئێف ٣٥ ڕەوانەی توركیا ناكەن”.
چارلی سەممێرس ئاماژەی بەوەداوە “توركیا بەنیازە سیستمی بەرگری ئاسمانی موشەكی ئێس ٤٠٠ی ڕوسی بكڕێت ئەمریكاش بۆ رێگەگرتن لەو بڕیارەی هۆشداریداوەتە ئەو وڵاتە”.
هاوكات پنتاگۆن ئاشكرای كردوە “چالاكییەكانی ئامادەكاری و گواستنەوەی دوو فڕۆكەی F-35ی راگرتووە كە بڕیارە لە مانگی تشرینی دووەمدا رەوانەی توركیا بكرێن”.
ئەمەش لە كاتێكدایە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا ڕەتی دەكاتەوە پاشگەزبێتەوە لە پلانەكانی بۆ كڕینی سیستمی ئێس ٤٠٠ی ڕوسی.