بە پێی دواهەمین ئەنجامی هەڵبژاردنەكان ئەردۆگان هەریەكە لە ئیستەمبول و ئەنقەرەو ئيزمیر سێ‌ گەورە شاری توركیای لەدەستدا

لە ھەڵبژاردنی شارەوانیەکانی تورکیا پارتی دەسەڵاتدار توانی سەرکەوتن بەدەست بێنێت،بەڵام ئەو سەرکەوتنە ھەڵگری تەواوی مانای سەرکەوتنی نەبوو،چونکە پارتەکەی ئاردۆگان سێ شاری گرنگی لەدەست دا،لەوانە ئەستەمبوڵی دڵی تورکیا و ئەنکەرەی پایتەخت و ئیزمیری سێیەم شاری گەورەی تورکیا
بەپێی ئەنجامەکان پارتی دەسەڵاتدار ٣٩ سەرۆک شارەوانی ویلایەتەکان و پارتی گەلی کۆمارییش لە ٢١ ویلایەت سەرۆک شارەوانیەکانی بردۆتەوە
لەکۆی گشتی دەنگی بەشداربوانی ھەڵبژاردنەکە حزبی دەسەلاتدار ڕێژەی 51,62% دەنگەکان و پارتی گەلی کۆماری 37,56% دەنگەکانی بەدەست ھێنا
بەڵام لە کۆی شارەوانیەکان پارتی دادو گەشەپێدان 44,3% و پارتی گەلی کۆماری 30,1% و پارتی دیموکراتی گەلان 4,2 ی پۆستەکانی بەدەست ھێنا

Back to top button