بوتەفلیقە لە ژێر فشاری خۆپیشاندەران بڕیاریدا لە هەڵبژاردنی داهاتووی وڵاتەكەی خۆی هەڵنەبژێرێتەوە

دوای بەڕێكردنی چوار خولی سەرۆكایەتی و پەككەوتنی كە بە هۆی نەخشیەوە لە ساڵی 2013 تا ئێستا هیچ وتارێكی نەداوە, سەرۆكی جەزائیر پاش سووربوونی خۆپیشاندەران و بەهۆی ناجیگیری دۆخی تەندروستییەوە دوای 20 ساڵ وازی لەدەسەڵات هێنا.
ئاژانسی حكومیی وڵاتی جەزائیر (APS) ئەمشەو سێشەممە ڕایگەیاند، عەبدولعەزیز بوتەفلیقە-ی سەرۆكی جەزائیر پاش سووربوونی خۆپیشاندەرانی وڵاتەكەی لەمەڕ دەستلەكاركێشانەوەی و بەهۆی ناجیگیری دۆخی تەندروستییەوە وازی لەدەسەڵات هێناوە و دەقی دەستلەكاركێشانەوەكەشی پێشكەش بە ئەنجومەنی یاسایی وڵاتەكەی كردووە.
بوتەفلیقە ڕۆژی یەكشەممەی رابردوو وەزیری نوێی بۆ كابینەكەی هەڵبژارد كە ئەو هەنگاوەی ئەویش وەك سەرەتایەك بۆ وازهێنانەكەی سەیركرا.
لەماوەكانی ڕابردووشدا، پاش ئەوەی بوتەفلیقە بڕیاری بەشداریكردنی بۆ دەورەیەكی نوێی سەرۆكایەتی لە وڵاتەكەی دا، ڕوبەڕوی ناڕەزایی وخوپیشاندانی فراوان لەلایەن كاربەدەستانی حكومیی و هاوڵاتیانی وڵاتەكەی بوویەوە، كە دوابەدوای ئەمەش بوتەفلیقە كاتی دیاریكراوی هەڵبژاردنەكانی ئەم وڵاتە كە بڕیار بوو 11ی مانگی مارس بەڕێوە بچێت-ی دواخست.
بەڵام پاش ئەم هەنگاوەش دیسانەوە خۆپیشاندان لەم وڵاتە بەردەوامی پێدرا و خۆپیشاندەران داوای وازهێنانی خۆی لە دەسەڵات و گۆڕانكاری كردنیان لە پۆستەكانی وڵاتەكەیان كردەوە.
لەم سەروبەندەشدا ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو “ئەحمەد سەلاح” فەرماندەی سوپای جەزائیر بە ئاماژەدانی بەوەی كە یاسای 102ی وڵاتەكەی – ڕێگە بەوە نادات كە سەرۆك یان هەر بەرپرسێكی باڵای وڵاكەتەكەی كە تەندروستییەكی باشی نەبێت، بەردەوامی بەكارەكەی بدات، ڕایگەیاند- كە بوتەفلیقە دەبێت واز لەدەسەڵات بەهۆی ناجێگیری باری تەندروستییەوە بێنێت.
پاش هەموو ئەمانەش دواجار بڕیاری وازهێنانی یەكجاری لە دەسەڵات داو وڵاتەكەی دەبێت چیدی سەرۆكێكی نوێ بۆ خۆی هەڵبژێرێتەوە.
عەبدولعەزیز بوتەفلیقە لە ساڵی 1937 لەدایك بووەو بەرەچەڵەك دەچێتەوە سەر گەلی ئەمازیغ-كانەوە. ئەو لە مانگی 11ـی ساڵی2005د تووشی نەخۆشییەك بووە و هەر بەهۆی ئەو نەخۆشیێەوە لەسەر كورسیی كەمئەندامان دانیشتووە.
بوتەفلیقە لە چوار خولدا سەرۆكایەتیی وڵاتەكەی كردووە كە بەمشێوەی خوارەوە بووە
– خولی یەكەم. ساڵی 1999.
– خولی دووەم، ساڵی 2004.
– خولی سێیەم، ساڵی 2009.
– خولی چوارەم، ساڵی 2014