شاسوار عبدولواحید: یەكێـتی كەی سكرتێرێكی هەڵبژارد با سكرتێرەكە تەشریف بهێنێت لەگەڵی كۆدەبینەوە

 

دوای ئەوەی دوێنێ‌ شاندێكی یەكێتی سەردانی هەر یەكە لە یەكگرتووی ئیسلامی و كۆمەڵی ئیسلامی كرد, دوای گەیاندنی پەیامی سەردانی كردنیان بۆ نەوەی نوێ‌, ئەو حزبە ئامادە نەبووە لەگەڵ شاندی یەكێتی دابنیشێت, سەرۆكی نەوەی نوێش رایدەگەیەنێت كە كەی سكرتێرەكەیان هات لەگەڵ یەكێتی دادەنیشین.

بە پێی زانیاریەكانی (خواكوڕك) ئەمڕۆ شاسوار عبدلواحید سەرۆكی نەوەی نوێ‌ لە سلێمانی لەگەڵ چەند ئەندامێكی حزبەكەی كۆبووەتەوە لە بارەی داوای یەكێـتی بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ نەوەی نوێ‌ رایگەیاندووە, ئێمە داوای یەكێتیمان رەتكردۆتەوە چوونكە پێمان وابوو هیچ كەس لە نێو یەكێتیدا خاوەنی بڕیاری موتلەق نیە تا بە ناوی یەكێتیەوە قسەیان لێوەر بگرین.

هەروەها شاسوار عبدلواحید رایگەیاندووە, زۆر بە روونی بە شاندی یەكێتیمان گووت نازانین بە چ مەبەستێك داوای كۆبوونەوەتان كردووە لە كاتێكدا ئێوە سەرچاوەی نەهامەتیەكانی سلێمانین هەروەها رۆژانە ئەندام و لایەنگرانی نەوەی نوێ‌ لە ژیر دەسەڵاتی یەكێـتی دەست بەسەر دەكرێن.

سەرچاوەی زانیاریەكانی خواكوڕك گوتی:” شاسوار عبدلواحید بە پێكەنینەوە گوتی كەی یەكێـتی سكرتێرێكی هەڵبژارد بۆ حزبەكەی دەتوانین لەگەڵی كۆببینەوە”.

Back to top button