ئەو جۆرە مۆزە بخۆن سوودی زۆرە

زۆرجار كە پەڵە و خاڵی رەش بەسەر توێكڵی مۆز دیاردەكەوێت، ئەو مۆزە فڕێ دەدرێت و ناخورێت، زۆرێك نایزانن كە دەركەوتنی ئەو خاڵە رەشە نیشانەیەك نییە بۆ بەكەڵك نەهاتنی بۆ خواردن، بەڵكو نیشانەیە بۆ ئەوەی ئەو میوەیە پێگەیشتووە و كاتی خواردنی هاتووە.
لە توێژینەوەیەك كە زانكۆی كۆرنیل لە ئەمەریكا بڵاوی كردووەتەوە ئاماژە دەكات كە بەهای خۆراكی مۆز بە دەركەوتنی چەند خاڵ یان پەڵەیەكی رەش لەسەر توێكڵەكەی یان گۆڕانی لەناوەوە بۆ مادەیەكی لینج، ناگۆڕێت. وەك ماڵپەڕی “بلود سكای” بڵاوی كردەوە.
مۆز میوەیەكی دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم و مەنگەنیز و زەنك و ریشاڵەكان و ڤیتامین سی و بی6 و بیوتین كە یارمەتی پاراستن لە نەخۆشی شێرپەنجە و بەرزی فشاری خوێن و شەكرەی خوێن و نەخۆشییەكانی دڵ و لوولەكانی خوێن و كێشەكانی كۆئەندامی هەرس دەدەن.
رەنگی مۆز بەهۆی گۆڕانی ئەو كاربۆهیدراتە ئاڵۆزەی تیایدایە روو دەدات و بۆ شەكری سادە دەگۆڕێت، بەڵام بڕی كالۆری تیایەتی وەك خۆی دەمێنێتەوە، بەهەمان شێوە ڤیتامین و ترشی فۆلیك و سیامین.
مۆز لەكاتی تەواو پێگەیشتنی دەوڵەمەند دەبێت بە پۆتاسیۆم كە رێگری لە تێكچوونی خانەكان دەكات و فشاری خوێن كەم دەكاتەوە و یارمەتی رێكخستنی رۆیشتنی خوێن و رێگری لە گیرانی لوولەكانی خوێن دەكات و بەوەی لە جەڵتە دەتپارێزێت.
ئەو مۆزە هێڵدارە وەك دژە ترشان كار دەكات و پێست هێور دەكاتەوە، چونكە پڕیەتی لە ئاسن و رێگری لە كەمخوێنی دەكات و ئاستی خوێن زیاد دەكات، بۆیە بە یەكێك لە باشترین چارەسەرە سروشتییەكانی كەمخوێنی دادەنرێت. جیا لە سوودەكان وەك سەرچاوەی وزە و نەهێشتنی قەبزی ئاسانكردنی هەرس و رێكخەری ریخۆڵەكان و چارەسەركردنی نیشانەكانی سووڕی مانگانە لە ژنان.
Back to top button