كاندیدی نوێ بۆ CIA: ئێران گەورەترین پاڵپشتی تیرۆرە

خواكوڕك
تادێت نەیارانی ئێران لە كابینەكەی ترامپ روو لە زیاد بوونن, ئەمەش كاریگەری دەبێت لە سەر پەیوەندی چوار ساڵی داهاتووی نێوان(ئەمریكا و ئێران) بە جۆرێك كە مەترسی گەورە بۆسەر رێككەوتنی پەیوەست بە بەرنامە ناوەكی ئەم وڵاتە دروست دەكات.
بە گوێرەی میدیاكانی ئەمریكا دۆنالد ترامپ سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا, (مایك پۆمپیۆ) ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران كە سەر بە كۆمارییەكانە، بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆكی ئاژانسی ناوەندی هەواڵگری ئەمەریكا CIA كاندیدكردووە.

 

مایكڵ پۆمپیۆ پێشوتر لە ئەكاونتی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر، رێككەوتنی ناوەكی نێوان ئێران و وڵاتانی 5+1 بە كارەسات وەسف دەكات و دەڵێت: “هەوڵدەدەم ئەو رێككەوتنە هەڵبوەشێنمەوە كە لەگەڵ گەورەترین دەوڵەتی پشتیوانی تیرۆریستان كراوە”

 

ئەمەش دوای وەهات كە پێشتر دۆناڵد ترامپ, (مایكل فلین) جەنەراڵی خانەنشینی بۆ راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی كاندید كرد كە یەكێكە لەو جەنەڕالانەی زۆر بە توندی دژ بەرێككەوتنی ئەتۆمی ئێران وەستاوەتەوە.

Back to top button