سەرۆك بارزانی 14مین پێشانگای نێودەوڵەتی كتێبی لە ھەولێر كردەوە

ئەمڕۆ 3/4/2019، سەرۆك مەسعود بارزانی، بە ئامادەبوونی فەخری كەریم، سەرۆكی دەزگای مەدا بۆ راگەیاندن، رۆشنبیری و ھونەر، و ژمارەیەك لە سیاسەتمەدار و روناكبیر و نووسەرانی ناوخۆ و بیانی، 14مین پێشانگای نێودەوڵەتی كتێبی لە ھەولێر كردەوە.

عەبدوڵڵا ئەحمەد، بەڕێوەبەری پێشانگای نێودەوڵەتی ھەولێر بە كوردستان24 راگه‌یاند: لە 14مین پێشانگای نێودەوڵەتی كتێب لە ھەولێر 300 ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان و 21 وڵاتی جیاوازه‌وه بەشداری لە پێشانگاكەدا دەكەن.

پێشانگاکە لە هۆڵی پێشانگا نێودەوڵەتییەکان لەناو پارکی شەهید سامی عەبدولڕەحمان، کراوەتەوە.

Back to top button