کەشناسیی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی ڕاگەیاند.. لەم شوێنانە باران دەبارێ.. سبەی پێنج شەممە..

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای بڵاو کردەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 3/4/2019، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەمڕۆ لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستاندا ئاسمان لەنێوان نیمچە ھەور و ھەوری تەواو دەبێت، ئەگەری بارانبارین ھەیە.

کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی پێنجشەممە 4/4/2019، لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستاندا ئاسمان نیمچەھەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری بارینی باران ھەیە.

 

Back to top button