سەرۆك بارزانی: لەبارەی پێکهێنانی حکومەت لەمڕۆوە یە چرکە ساتی دیکە چاوەڕێ ناکەین..
سەرۆک بارزانی لە چواردهیهمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی كتێب لە هەولێر ڕای گەیاند، ماوەی تەواو درا بە هەموو لایەنەكان بۆ ئەوەی كابینەی نوێی حكوومەت پێك بێت، لەم ساتەوە یەك چركەی تر چاوەڕێی لایەنەكان ناكەین و دەست بە كارەكان بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەكەین.
سەرۆك بارزانی رای گەیاند: هەرێمی كوردستان هەڵبژرادنی بە سەركەوتوویی بەڕێ كرد و ئەنجامەكانیشی دەركەوتن، زۆرمان ئارام گرت و هەلی زۆرمان بە لایەنەكان دا بۆ ئەوەی حكوومەتی هەرێم پێك بێت و هەلی پێویست درا بە هەموان، بەڵام ئێستە گەیشتووینەتە قۆناغێك كە چیتر چاوەڕێ نەكەین و هیچ بیانوویەك نەماوە و كاتی چاوەڕێكردن تەواو بوو.
پەرلەمان لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی كوردستان دەست دەكات بە كارەكانی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و دەستبەكاربوونی كابینەی نوێی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و لەم ساتەوە یەک چركەی تریش چاوەڕێ ناكەین و كارەكانمان بۆ پێكهێنانی حكوومەت دەست پێ دەكەین سەرۆک بارزانی وای گووت.
لە چواردهیهمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ كێتب 300 دەزگای چاپ و بڵاوكراوە تێیدا بەشدارن و یەك ملیۆن ناونیشانی جۆراوجۆر دەخرێتەڕوو و بۆ ماوەی 11 ڕۆژ بەردەوام دەبێت، هەروەها لەو پێشانگایە كتێبی 21 وڵات نمایش دەكرێت و 40 چالاكی جۆراوجۆر بەڕێوە دەچێ، ئەمەش لەكاتێكدایە لە ساڵی ڕابردوو لە مانگی 10 كرایەوە ئەوەیش بەهۆی سزادانی هەرێمی كوردستان لەلایەن عێراقەوە كە گەشتی فڕۆكەخانەكانی ڕاگرتبوو وایكرد ئەو پێشانگایە لە مانگی چوار بۆ مانگی 10 دوابخرێت.