سەرۆکایەتیی داواکاریی گشتی سوپاسی ئاسایشی ھەولێر دەکات

سەرۆکایەتیی داواکاریی گشتیی ھەرێمی کوردستان، بەھۆی دەستگیرکردنی ئەو کەسەی تەقەی لە باڵەخانەی داواکاریی گشتی کردبوو، سوپاسی ئاسایشی ھەولێر دەکات.

عەبدولرەحمان ‌ئاکرەیی، بەرپرسی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتیی داواکاریی گشتیی ھەرێمی کوردستان بەناوی سەرۆکی داواکاریی گشتی و سەرۆکایەتیی داواکاریی گشتی ڕایگەیاند: ھێزە ئەمنییەکان ئەو کەسەیان دەستگیر کرد، کە تەقەی لە باڵەخانەی داواکاری گشتی کردبوو، سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاڕاستەی دەزگاکانی ئەمنیی ھەولێر دەکەین بەتایبەت بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ھەولێر و بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ھەولێر، کە بەھاوکاری و ھەماھەنگیی ھەمەلایەنەکان توانرا ئەو تۆمەتبارە دەستگیر بکرێت، دوای ئەوەی بە شەو تەقەی لە باڵەخانەی سەرۆکایەتیی داواکاریی گشتی کرد.

بەرپرسی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتیی داوکاریی گشتی وردەکاری لەبارەی ئەو کەسە ئاشکرا نەکرد، کە تەقەی کرووە، دەشڵێت: دەزگا ئەمنییەکان کە لەماوەیەکی کورتدا توانییان بە ئەرکی خۆیان ھەڵبستن و تۆمەتبارەکە دەستگیر بکەن.

 

Back to top button