گۆڕان: پارتی كۆمەڵی ئیھالكردووە

بەرپرسێکی بزووتنەوەی گۆڕان ئاشکرای کرد کە کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان ”ئیهمال“ کراوە و هیچ داوایەکی لەبارەی بەشداریکردن لە کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لێ نەکراوە.

ساڵح ژاژڵەیی، جێگری سەرۆکی جڤاتی گشتیی گۆڕان ئاشکرای کرد کە دوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠١٨، پارتی دیموکراتی کوردستان پەیوەندی بە گۆڕان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە کردووە، بۆ ئەوەی بەشداری لە کابینەی نوێی حکوومەتدا بکەن.

ئەوەشی ڕوون کردووەتەوە کە ئێستا لەگەڵ گۆڕان ڕێک کەوتووە و لەگەڵ یەکێتیش هێشتا لە گفتوگۆ دایە.

هەرچی پەیوەندی بە بەشداریکردنی کۆمەڵی ئیسلامییەوە هەیە، بە تایبەتیش پاش ئەوەی لە ماوەی رابردوودا کۆمەڵی ئیسلامی هەڵمەتێکی لە دژی گۆڕان دەست پێ کردبوو. ساڵح ژاژڵەیی بە بەشی کوردیی (دەنگی ئەمریکا)ی ڕاگەیاندووە: ”پارتی، کۆمەڵی ئیسلامی ھەر ئیھمال کرد، تەنانەت ھەر داوای نەکرد کۆمەڵ بەشداری لە حکوومەتدا بکات“.

جەختیشی کردووەتەوە کە کۆمەڵ دەبێتە ئۆپۆزسیۆن، هەرچەندە هێشتا بە فەرمی ئەو حزبە خۆی وەک ئۆپۆزسیۆن ڕانەگەیاندووە، بەڵام: ”پارتی قسەیان لەگەڵدا ناکەن تەواو”.

Back to top button