هۆزە عەرەبەكانی موسڵ: داوادەكەن بگەڕێنەوە سەر هەرێمی كوردستان
خواكوڕك
هۆزە عەرەبەكانی ناوچە تازە ئازاد كراوەكانی موسڵ 100 هەزار واژویان كۆكردۆتەوە بۆ گەڕانەوەیان بۆسەر هەرێمی كوردستان, داواش دەكەن پێشمەرگە لە ناوچە تازە رزگار كراوەكان نەكشێنەوە.
لە راگەیێندراوێكدا كە هۆزە عەرەبەكانی موسڵ بڵاویانكردۆتەوە تێیدا هاتووە” ئەو ناوچانەی كە پێشوتر بە ناوچەی كێشە لەسەرەكاندا ناو نرابوو دوای ئازدكردنیان لە لایەن پێشمەرگە ناوچەی كوردستانینو بە خوێنی پێشمەرگە قارەمانەكان رزگاركراون, ئێمە وەكوو هۆزە عەرەبەكان لەو ناوچانە رازی نابین بگەڕێینەوە سەر حكومەتی ناوەندی.
لە بەشێكی دیكەی راگەیێندراوەكەدا هۆزە عەرەبەكان قسەكانی( سالح موتەلگ) رەد دەكەنەوەو بە پیاوی مالیكی و سیاسەتەكانی سەر بەوان ناوی دەبەن. دەشڵێن “هێزەكانی پێشمەرگە ماڵ و موڵكی ئێمەی پاراستووە, بۆیە ئێمە بەشێكین لە هەرێمی كوردستانو سەرۆك بارزانی بە رێبەرو سەرۆكی خۆمان دەزانینو دژی هەر لایەك رادەوەستین كە هەوڵبدات ناكۆكی بخاتە نێوان كورد و عەرەب.
لە درێژەی بەییانامەكەدا هاتووە ئێمە بە (سالح موتلەگ) و هەموو سیاسیەكانی دیكە دەڵێین ئێوە موسڵتان رادەستی داعش كردوو, زۆرترین سەركردەكانی داعش ئەوانە بوون كە لە هەڵبژاردنەكاندا پشتگیری ئێوەیان كرد, ئێمە 100 هەزار واژومان لە خەڵكی تازە رزگار كراوەكان وەرگرتووە, هەموویان داوا دەكەن لە رووی ئیداریەوە بچنەوە سەر هەرێمی كوردستان.