ناوەرۆكی رێككەوتنی پارتی و یەكێتی، لە خواكوڕكەوە بزانە

سەرچاوەیەکی باڵا لە مەکتەبی ڕاگەیاندنی یەکێتی نیشتمانی ڕای دەگەیەنێت، کە یەکێتی گەیشتووەتە ڕێککەوتن و هێشتا برادەران لە کۆبوونەوەی مەکتەب سیاسیدان.

سەرچاوەیەکی باڵا لە مەکتەبی ڕاگەیاندی یەکێتی نیشتمانی ڕایگەیاند: ”برادەران لە کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیدان، ئەندامانی فراکسیۆنی یەکێتیش بەشداری لە کۆبوونەوەی پەرلەمان دەکەن“.

هەر بەپێی ئەو زانیارییانە سەرچاوە باڵاکە خستیە ڕوو. لە سەر جێگری سەرۆکی هەرێم، جێگری سەرۆکی حکوومەت، سەرۆکی پەرلەمان و پێنج وەزارەت و لەگەڵ وەزیرێکی هەرێم ڕێککەوتوون.

لەبارەی یەکلای کردنەوەی سەرۆکی پەرلەمان لە نێوان (ڕێواز فایەق و بێگەرد تاڵەبانی) گوتی: ”بەشداریکردنی فراکسیۆنی یەکێتی تەنیا بۆ بابەتی دەنگدان دەبێ لەسەر یاسای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، چونکە هێشتا یەکلای نەبووەتەوە کە کێ دەبێتە سەرۆکی پەرلەمان“، بڕیاربوو ئەمڕۆ کۆبوونەوەی سەرکردایەتی یەکێتی بکرێ، بەڵام نەکرا و کۆبوونەوەیەکی دیکە بۆ ئەو بابەتە و یەکلای کردنەوەی جێگری سەرۆکی هەرێم و جێگری سەرۆکی حکوومەتیش.

Back to top button