وەزارەتی كارەبا: بۆ یەكەم جار ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا لە كوردستان بگاتە 3600مێگاوات

دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوو شەپۆلێكی بەر فراوانی باران بارین رووی لە هەرێمی كوردستانكرد, ئاستی ئاوی بەنداوەكان زیادی كرد, وەزارەتی كارەبای هەرێمی كوردستان رایگەیاند، بۆ یەكەمجار بەرهەمهێنانی كارەبای نیشتمانی گەیشتووەتە سێ هەزار و 600 مێگاوات، ئەوەش دوای ئەوەی ئاستی ئاو لە هەردوو بەنداوی دووكان و دەربەندیخان بەرزبووەتەوە.
وەزارەتی كارەبای هەرێم لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، “لە ئەنجامی رێژەی بارانبارینی ئەمساڵ و بەرزی ئاستی ئاوی هەردوو بەنداوی دووكان و دەربەندیخان، رێژەی بەردانەوەی ئاو لە هەردوو بەنداوەكە زیادیكردووە، بەو هۆیەشەوە توانراوە سەرجەم یەكەكانی كارۆئاوی بەرهەمهێنانی كارەبا لەو دوو وێستگەیە ئیشپێبكرێت”.
ئاماژەی بەوەشكردووە، “لە بەنداوی دووكان رێژەی بەرهەمهێنانی كارەبا گەیشتووەتە 280 مێگاوات و لە دەربەندیخانیش 240 مێگاوات كارەبا”.
وەزارەتی كارەبا راشیگەیاندووە، لەم مانگەدا ماوەكانی پێدانی كارەبا بە هاونیشتمانیان بۆ 16 كاژێر بەرزبووەتەوە.

Back to top button