كۆبوونەوەی پەرلەمان كوتایی ھات
پێش كەمێك كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كۆتایی هات، كە تایبەت بوو بە خوێندنەوەی دووەمی پرۆژه یاسای هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وتوێژی پەرلەمانتاران لەسەر پرۆژە یاساكە.
دوای خوێندنەوەی مادەكان و وتوێژی پەرلەمانتاران، ڤاڵا فه‌رید سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان رایگەیاند كە پێشنیارەكانی پەرلەمانتاران له چوارچێوه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستانن، پێچه‌وانه‌ی یاسا به‌ركاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان نین، لیژنه‌ی یاسایی پەرلەمان ئاماده‌یان ده‌كات و ده‌خرێنه ده‌نگدانەوە.
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بەبێ دیاریكردنی كاتی دەنگدان لەسەر پرۆژە یاساكە، كۆتایی بە دانیشتنەكەی ئەمڕۆی پەرلەمان هێنا.