فراکسیۆنی پارتی: خۆشحالین کە یەکێتی بەشداری دانیشتنی پەلەمانی کرد، بۆ کاراکردنەوەی دامەزراوەی سەرۆکایەتی هەرێم
دوای ئەوەی ئەمڕۆ دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستان، كه تایبه‌ت بوو خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازی پڕۆژه یاسای هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بەبەشداری فراکسیۆنی یەکێتی بەڕێوەچوو، فراکسیۆنی پارتی ڕایگەیاند خۆشحالین بە بەشداری یەکێتی.
ئومێد خۆشناو، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، به گه‌ڕانه‌وه‌ی فراكسیۆنی یه‌كێتی بۆ به‌شداریكردن له دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان خۆشحاڵین.
هەروەها ڕایگەیاند، هه‌فته‌ی داهاتوو دانیشتنی په‌رله‌مان بۆ په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه یاسای هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت.
هه‌ر له‌م باره‌شه‌وه سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان گوتی: دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ را و سه‌رنجی ته‌واوی لایه‌نه‌كانی ناو په‌رله‌مان له‌سه‌ر پڕۆژه یاسای هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌رگیرا، له كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوودا كۆی پڕۆژه یاساكه به مه‌به‌ستی په‌سه‌ندكردنی ده‌خرێته ده‌نگدانه‌وه.