بزانە گۆڕان كێی راسپاردووە بۆ خۆپێشاندانی سبەی لەهەولێر

خواكوڕك
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە گۆڕان داوای لەچوار چاڵاكوان و هەڵسورای گۆڕان لە شاری هەولێر كردووە، كە سبەی خۆپێشاندان بكەن لەهەولێر و ئەوانیش بەدەم داواكاریەكانی گۆڕان نەچوونە، گوتوویانە كە خەڵك بەدەم داواكاریەكانمان نایێت بۆ خۆپێشاندان لەهەولێر.
 
سەرچاوەیەكی لە بزووتنەوەی گۆڕان كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت، بەخواكوڕكی راگەیاند بزووتنەوەی گۆڕان داوا لە عەلی سیاسی و سەردار ئازاد و كارزان گەردی و فەرمان ناشاد كردووە كە بەیانی لەهەولێر خۆپێشاندان بكەن، بەڵام ئەوان بەدەم داواكاری گۆڕان نەهاتوونە.
 
سەرچاوەكە گوتیشی وەڵامی ئەو چوار هەڵسوراوە و چاڵاكوانە ئەوە بووە كە ناتوانن خۆپێشاندان لەهەولێر دروست بكەن و خەڵك بەدەم داواكاری ئەوانەوە ناێت.
Back to top button