ئەو خواردنەوانەی دەبێتەهۆی چالاککردنی سوڕی مانگانە

دواکەوتنی سوڕی مانگانە بۆ خانمان، یەکێکە لە کێشە باوەکانی تەندروستی، کە هەندێکجار بە هۆکاری پەستانی دەروونی یان ناجێگیری تەندروستی جەستە روودەدات.

بێگومان لە کاتی دواکەوتنی سوڕی مانگانەدا بۆ ماوەیەکی زۆر یان بەردەوام دووبارە بوونەوە پێویستە سەردانی پزیشک بکەیت، بەڵام بەپێی هەواڵەکەی yasmina ئەگەر هەندێکجار بوو، دەکرێت بەم خواردنەوانە سوڕی مانگانەت ئاسایی پێش بخەیتەوە.

1-خواردنەوەی چای دارچینی، کە یارمەتیدەرە بۆ کەوتنەسەر سوڕی مانگانە و رێکخستنەوەی، هاوکات نەمانی ئازار.

2-خواردنەوە گەرمەکان بە گشتی وەک زەنجەبیل، گوڵی یانسون یان کەمون، دەکرێت لەگەڵ دارچینی دووبارە تێکەڵاویان بکەیت.

3-خواردنەوەی زەعتەر و دارچینی، یان حەلبە، کە یاریدەی چالاکبوونی سوڕی مانگانە دەدەن.

Back to top button