ئەمەریكا بەتوندی توركیا لە كڕینی “ئێس-400” وریا دەكاتەوە

مایك پێنس، جێگری سەرۆكی ئەمەیكا بەتوندی توركیای لە كڕینی سیستەمی بەرگری ئاسمانی مووشەكی “ئێس-400″، وریا كردەوە، بەوەیش واشنتن لە فشارەكانی بۆ سەر توركیا بەردەوامە بۆ وازهێنان لە كڕینی ئەو سیستەمە بەرگرییە مووشەكییەی رووسیا.
پێنس لە لێدوانێكی لە واشنتن بەر لە رۆژێك لە كۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ئەندامانی هاوپەیمانی ناتۆ گوتی، پێویستە توركیا لە نێوان مانەوەی وەك هاوبەشێك لە هاوپەیمانی ناتۆ یان تێكدانی ئەو هاوبەشییە بە بڕیارە سەركێشەكانی هەڵبژێرێت، ئەوەیش دوای دەستگرتنی توركیا بە كڕینی سیستەمە مووشەكییە رووسییەكە.
پێنس ئاماژەی كرد كە كڕینی سیستەمی مووشەكی “ئێس-400″ی رووسی لەلایەن ئەنكەرە، مەترسییە بۆ سەر هاوپەیمانی ناتۆ، بۆیە هەڕەشەی كرد كە ئەگەر توركیا دەستەوارەی كڕینی ئەو سیستەمە مووشەكییە تەواو بكات، ئەوان خۆیان دەخەنە مەترسی دەركردنیان لە پڕۆگرامی پێدانی فڕۆكەی سەربازی “ئێف-35”.
بەم دواییە پێوەندییەكانی نێوان واشنتن و ئەنكەرە ئاڵۆزی زیاتری تێكەوت دوای ئەوەی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا رەتی كردەوە وڵاتەكەی پاشەكشە لە پلانەكانی بۆ كڕینی سیستەمی مووشەكی بەرگری ئاسمانی “ئێس-400″ی رووسی بكاتەوە كە ئەمەریكا دەڵێت مەترسی بۆ سەر فڕۆكە پێشكەوتووەكانی لە جۆری “ئێف-35″، دروست دەكات.
نائب الرئیس اڵامیركی مایكل بنس
Back to top button