سەرەتای هه‌فته‌ى داهاتوو سەرۆك وەزیرانی عێراق سەردانی ئێران دەكات

ژماره‌یه‌ك میدیای عێراقی ڕایانگەیاندووە، كه‌ سەرەتای هه‌فته‌ى داهاتوو عادل عەبدولـمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق سەردانی ئێران دەكات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەم وڵاتە كۆده‌بێته‌وه‌.

هه‌ندێ له‌ سه‌رچاوه‌كانى هه‌والیش رایانگه‌یاندووه‌، ڕۆژی شەمەی هەفتەی داهاتوو سەرۆك وەزیران سەفەرێكی فەرمی بۆ تارانی پایتەختی ئێران دەستپێدەكات.

تێزانین عەبدولـمەهدی بۆ بەشداری كردن لە كۆنفڕانسی ئابووری گەورەی نێوان ئێران و عێراق سەردانی تاران دەكات.

Back to top button