به‌ڵگه‌ .. ڕێباز حەملان ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی پارەکە دا

وەزیری دارایی و ئابووریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پارەی بۆ چاککردنەوەی چەند ڕێگایەکی ھەرێمی کوردستان تەرخان کرد، بڕی پارەکەشی ئاشکرا کرد.

دوێنێ چوارشەممە 3/4/2019 وەزارەتی دارایی و ئابووری دوو نووسراوی دەرکردووە و واژۆی ڕێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابووریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانی بەسەرەوەیە، تێیدا ھاتووە: ڕازین بە تەرخانکردنی بڕی 276 ملیۆن و 246 ھەزار دینار، بە مەبەستی پرۆژەی چاککردنەوەی ڕێگای نێوان کۆیە – ھەولێر و کۆیە – سلێمانی.

لە نووسراوەکەی دیکەشدا ئاماژە بەوە دراوە: ڕازین بە تەرخانکردنی بڕی 275 ملیۆن و 319 ھەزار دینار، بە مەبەستی پرۆژەی چاککردنەوەی ڕێگای نێوان ھیزۆپ – سکتان.

Back to top button