تا ئێستا یەكلایی نەبووتەوە

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەوڵدەدات لە ماوەی هەفتەیەکدا، کاندیدی خۆی بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان یەکلا بکاتەوە و لەمبارەیەشەوە گوتەبێژی فەرمیی یەکێتی ئاشکرای کرد کە لە هەفتەی داهاتوودا پۆستەکە وەردەگرن.

پاش ڕێککەوتنی پارتی و یەکێتی لەسەر پۆستەکانی یەکێتی لە کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٤ی نیسانی ٢٠١٩ لە پرێس کۆنفرانسێکدا، لەتیف شێخ عومەر، گوتەبێژی فەرمیی یەکێتی ڕای گەیاند: ”ڕێککەوتنەکەی یەکێتی و پارتی تەواو کراوە و تەنھا لایەنی شکڵ و داڕشتنەوەی ماوە، چاوەڕوان دەکرێت لەچەند ڕۆژی داھاتوودا ڕێکەوتنەکە واژۆ بکرێت”.

لەبارەی پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانیش کە بڕیارە بە یەکێتی بدرێت، گوتەبێژی ئەو حزبە ئاشکرای کرد: ”سەرۆکی پەرلەمان یەکلا بووەتەوە و چاوەڕوان دەکرێت لە زووترین کاتدا کە بکەوێتە ھەفتەی داهاتوو، ئەو پۆستە بەفەرمی وەربگرین”.

Back to top button