بەهۆی توندڕەویان 100 کتێب لە پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر کۆکرانەوە

ژمارەیەکی زۆری ناونیشانی کتێب لە پێشانگای نێودەوڵەتیی ھەولێر بۆ کتێب ھەڵگیراونەتەوە و ھۆكارەكەی ئاشكرا دەكرێت.

محەمەد گەردی، بەڕێوەبەری گشتیی راگەیاندنی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان،  ڕایگەیاند: “نزیکەی 100 ناونیشانی کتێب لە پێشانگای نێودەوڵەتیی ھەولێر بۆ کتێب ھەڵگیراونەتەوە کە بیرۆکەی توندڕەوییان تێدا بووە و ئاگاداری خاوەن کتێبخانەکان کراوەتەوە”.

ڕوونیشی کردەوە کە “لێژنەیەک لە وەزارەتی ئەوقاف و وەزارەتی رۆشنبیری خەریکی بەدواداچوون و چاودێریکردنی ناونیشانی کتێبەکانن و زۆربەی ئەو کتێبانەشی کە دوور خراونەتەوە، کتێبی ئیسلامی سیاسی و توندڕەوین“.

Back to top button