نیوەی پەرلەمانتارانی عێراق دەوام ناكەن

ئەندامێكی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق ئاشكرای كرد پەرلەمانتارانی عێراق دەوام ناكەن و ئەمەش كێشەیەكی گەورەیە و ناپاكیە بەرانبەر مافی دەنگدەران، دەشڵێ بە گشتی لە هەر دانیشتنێكدا نزیكەی 150 پەرلەمانتار ئامادە نابن.

پەرلەمانتار حسێن عەقابی ئەندامی لیژنەی یاسایی رایگەیاند بە تێكڕایی لە هەر دانیشتنێكی پەرلەماندا نزیكەی 150 ئەندام ئامادە نابن، لەمبارەیەوە پێویستە سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق ناوی ئەو پەرلەمانتارانە ئاشكرا بكات.

گوتیشی كاری پەرلەمانتاران لە كاتی ئەنجامدانی كۆبوونەوەكان ئامادەبوونیانە و لە كاتی پشووەكانیشدا دەبێ چاودێری حكوومەت بكات و كاری یاسادانان بكات، بەڵام بە داخەوە لە زۆربەی دانیشتنەكانی پەرلەماندا كەموكورتی هەیە لە تەواوكردنی ژمارەی یاسایی ئامادەبووان، چونكە لە هەر كۆبوونەوەیەكدا نزیكەی 150 پەرلەمانتار لە دەرەوەن و نایەنە كۆبوونەوەكان.

جێی باسە ژمارەی پەرلەمانتارانی عێراق 326 ئەندامە، ئامادە نەبوونی 150 پەرلەمانتار لە هەر كۆبوونەوەیەكدا، بە مانای ئامادە نەبوونی نزیكەی نیوەی ژمارەی پەرلەمانتارانە.

Back to top button