ناوی بەرپرسانی یەكێتی لەسەر چاڵەكانی رێگا دەنووسرێت
لەسەر ڕێگای سەرەكی نێوان شارۆچكەكانی كەلار و دەربەندیخان ناوی دوو بەرپرسی یەكێتی دەنوسرێن و داوایان لێدەكرێت ڕێگەكان چاكبكەن، چونكە پارەی داھاتی سنوورەكە لەلایەن ئەم حزبەوە بەفیڕۆ دەدرێت.
بەپێی چەند وێنەیەك كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكراونەتەوە، چەند كەسێك ناوی هەریەك لە قوباد تاڵەبانی، كوڕی جەڵال تاڵەبانی و سەڵاح كوێخا، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیانیان نوسیووە و داوایان لێدەكەن، كە ڕێگەكە چاكبكەن.