ژمارەیەك بەرپرسی عێراقی گەشتی دەرەوەی وڵاتیان لێ قەدەغە دەكرێت.

 

دوای ئەوەی عادل عەبدولمەهدی رایگەیاند كە لە كابینەكەی رووبەرووی گەندەڵی و گەندەڵكاران دەبێتەوە لە ئێستادا هەڵمەتێكی گەروەی رووبەروو بوونەوەی دەندەڵكارانی دەستپێكردووە, ماڵپەڕی (ئەلعەرەبی جەدید) ئاشكرای كردووە ناوی ئەو بەرپرسانە دراوەتە فڕۆكەخانە و دەروازە سنوورییەكان.

چەند سەرچاوەیەكی ئەمنیی عێراقی بە ماڵپەڕەكەیان راگەیاندووە، ئەو بەرپرسانە لە چەندین كەیسی گەندەڵیدا گڵاون و تا یەكلابوونەوەی كەیسەكانیان، رێگا بە چوونە دەرەوەیان نادرێت.

هەروەها محەمەد نوری عەبد رەبە، پەرلەمانتاری نەینەوا بە ماڵپەڕەكەی راگەیاندووە، كە یەكێك لەو كەسانەی بڕیاری قەدەغەكردنی گەشتی دەرەوەیان لە دژ دراوە، نەوفەل ئەلعاكوفی پارێزگاری لەسەركار لادراوی نەینەوایە.

محەمەد نوری ئاماژەی بەوەش كردووە، بەپێی بڕیارەكە، نەوفەل ئەلعاكوب، كە ئێستا لە هەولێر دەژیت، ناتوانێ ئەو شارە بەجێ بهێڵێت و بچێتە دەرەوەی وڵات تا كەیسەكانی یەكلا نەبێتەوە.

Back to top button