مەسرور بارزانی لەگەڵ شاندێكی راوێژكاری سەربازی بەریتانیا كۆبوویەوە جەختی لە پاراستنی مافی كوردانی رۆژئاوا كرد

 

دوای ئەوەی شاندێكی راوێژكاری سەربازی بەریتانیا سەردانی هەرێمی كوردستانیانكرد, لەگەڵ راوێژكاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوە لە كۆبوونەوەمەسرور بارزانی جەختی لە پاراستنی مافی كورد لە رۆژئاوای كوردستان لەگەڵ شاندی سەربازی بەریتانیا كردەوە.

لەم دیدارەدا، كە بە ئامادەبوونی “جۆن ویلكس” باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق بەڕێوە چوو، دوا پێشهاتەكانی ناوچەكە و پاڵپشتییەكانی بەریتانیا بۆ هێزەكانی پێشمەرگە تاوتوێ كران.

‏‎

مەسرور بارزانی، رۆڵی حكوومەت و راوێژكارانی سەربازیی بەریتانیای لە راهێنان و مەشقكردن و ڕێكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگەی بەرز نرخاند و كاركردنی جددی بۆ چارەسەركردنی هۆكارەكانی سەرهەڵدانی تیرۆر و توندوتیژی لە ناوچەكە بە پێویست زانی.

‏‎

لە بەرامبەردا گەورە راوێژكاری وەزارەتی بەرگری بەریتانیا بۆ رۆژھەڵاتی ناوەڕاست دووپاتی لەوە كردەوە، كە وڵاتەكەی لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی جیهانیی لە هاوكاری و مەشق و پاڵپشتیكردنی هێزەكانی پێشمەرگە و عێراق بەردەوام دەبێت تا سەركەوتنی كۆتایی بەسەر تیرۆریستانەوە، هەروەها ئاماژەی بە بایەخی هەماهەنگیی نێوان هێزەكانی پێشمەرگە و عێراق لەو ناوچانە كرد، كە جموجوڵەكانی داعش لە پەرەسەندن دان.

لە بەشێكی دیكەی ئەو دیدارەدا پەرەسەندنەكانی رەوشی سووریا گفتوگۆیان لەسەر كرا، پەیوەست بەو بابەتە راوێژكاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان جەختی لە دیالۆگ و چارەسەری سیاسییانەی رەوشەكە و گەرەنتی ماف و ئاسایشی گشت پێكهاتەكانی سووریا، بەتایبەتی پێكهاتەی گەلی كورد لەو وڵاتەدا كردەوە.

Back to top button