فازل میرانی: رێككەوتن لەگەڵ یەكێتی هیچ كاریگەری نابێت لەسەر رێككەوتنی نێوان پارتی و گۆڕان

 

دوای ئەوەی دوێنێ‌ پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە بارەی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت رێككەوتن سكرتێری مەكتەبی سیاسیی پارتیی دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنێت، رێككەوتنی پارتی و یەكێتی كاریگەری لەسەر رێككەوتنی پارتی و گۆڕان نابێت و پارتی و یەكێتی لە هەموو شتێك هاوبەشن.

فازڵ میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسیی پارتیی دیموكراتی كوردستان راشیگەیاندووە:” گرنگ پۆست نییه،‌ گرنگ رێككەوتنی پارتی و یەكێتییە بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی هەرێمی كوردستان.

سكرتێری مەكتەبی سیاسیی پارتیی دیموكراتی كوردستان دووپاتیشیكردەوە، پارتی رێز لە رێككەوتنەكانی لەگەڵ لایەنەكان دەگرێت، یەكێتیش هیچ داوایەكی لەبارەی رێككەوتنی پارتی و گۆڕان نەكردووە و ئاماژە بەوە دەدات: هیچ بەرپرسێكی یەكێتی نەیگوتووە هاوبەشێكی ناڕاستەقینەم لەناو حكوومەتدا.

Back to top button