پێشنیازی هەمواری یاسای سەرۆکایەتی هەرێم رادەستی سەرۆکایەتی پەرلەمان كرا

دوای ئەوەی خوێندنەوەی دووەم بۆ هەمواری پڕۆژە یاسایی سەرۆكایەتی هەرێم كرا, لێژنەی یاسایی دوا قۆناغی پێشنیازی هەمواری یاسایی دامەزراوەی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستانی تەواو كرد و رادەستی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كرد, ناوەڕاستی هەفتەی داهاتووش خوێندنەوەی سێییەمی بۆ دەكرێت و دەبێتە یاسا.
بەپێی پەیڕەوی ناوخۆیی پەرلەمان، دوای خوێندنەوەی دووەمی هەر پرۆژە یاسایەك دەبێت لە ماوەی كەمتر لە 7 رۆژ خوێندنەوەی سێیەم بۆ پرۆژەكە بكرێ و هەموارەكە پەسەند بكرێـت، پێشنیازی هەر پەرلەمانتارێك زۆرترین پشتگیری هەبێت، دەخرێتە دەنگدانەوە.

لە خوێندنەوەی سێیەم دا، گفتوكۆ لەسەر ماددەكانی پرۆژەكە ناكرێت و تەنیا دەخرێتە دەنگدانەوە، بە گوێرەی دەنگ پێشنیازەكان هەمواری یاساكە پەسەند دەكرێ.

خواكورك زانیویەتی لە بارەی پێشنیازی یەكێتی بۆ جێگری دووەم، بڕیارە پارتی و یەكێتی و گۆڕان كۆببنەوە بگەنە رێككەوتن، بەڵام ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو پەرلەمان پێشنیازی هەمواری یاساكە پەسەند دەكات، شێوەی هەڵبژاردنی سەرۆك زۆرترین پێشنیازی هەیە و بەشێكی زۆری پەرلەمانتاران داوا دەكەن، پرۆسەی هەڵبژاردنەكە بەشێوازی بە ئاشكرا بێت.

Back to top button