رۆژنامەی فۆرین پۆلیسی: كارێكی مەترسیداری بەشار ئەسەد ئاشكرا دەكات

 

لە وتارێكیدا سارە ھیندی كەسایەتی دژبەری ڕژێمی بەشار ئەسەد ئاماژە بە پیلانێكی بەرنامە بۆ دارێژراو دەكات كە كەمینەكانی سوریا دەكرێنە ئامانج و بە پشتیوانی داعش و بە بێدەنگی سوپای سوریا كارەكە جێبەجێ دەكرێت
سارە نوسیویەتی لە ڕاستیدا داعش كۆتایی نەھاتوەو ھێشتا لە سوریا بەھێزە،ئەو ھێزەی داعشیش ئێستا چڕ كراوەتەوە بۆ جینۆسایدكردنی كەمینەكان

سارە دەنوسێت
لە كاتێكدا داعش پەلاماری ناوچەیەكی كەمینەكان دەدات و كۆمەڵكوژیان دەكات سوپای سوریا چاودێری دەكات و ھیچ كاردانەوەیەكی نیە بەڵام ھەركات ڕوو لە گوندێكی شیعەكان بكەن ئەوا سوپای ئەسەد بە فرۆكەو تەواوی ھێزەوە دێتە دەنگ
سارە پێی وایە ئەوە ھەماھەنگیە لە نێوان ھەردولاداو مەبەستیانە كۆتایی بە كەمینەكانی سوریا بھێنن.

Back to top button