روسیا: مانەوەی بەشار ئەسەد وەك سەرۆكی سوریا لە دەرەوەی گفتوگۆكانە

 

ماریا زاخارۆڤا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی روسیا تایبەت بە ئایندەی بەشار ئەسەد و لەسەركار لادانی دواو وتی پرسی لابردنی بەشار ئەسەد لە دەرەوەی گفتوگۆكانەو ئەو سەرۆكی سوریا یە و ھەموو لایەكیش ئەوە دەزانن.

زاخارۆڤا دەڵێت بەشار ئەسەد سەرۆكی شەرعی وڵاتێكی خاوەن سەروەریەو چارەنوسی ئەو لەدەستی گەلی سوریایەو لە ئێستادا پرسی لابردنی لەسەر كورسی دەسەڵات جێگای گفتوگۆكردن نیە.

لە ئێستادا سوپای سوریا بەھاوكاری ئێران و ڕوسیا توانیویەتی نەوەد لەسەدی خاكەكەی كۆنترۆل بكاتەوەو ئەوەش وایكرد كە لەسەر مێزی گفتوگۆكردن پێگەی ئۆپۆزسیۆن لاواز ببێت و كۆمەڵگای نێودەوڵەتیش دوای سەركەوتنی سوپای سوریا لە پرسی لەسەر كارلادانی ئەسەد پەشیمان بونەوە

Back to top button