شەش سوودی خواردنەوەی ئاوی گەرم لە بەیانیاندا

بەیانیان بە گەدەی بەتاڵ خواردنەوەی ئاو زۆر پێویستە بەتایبەت ئەگەر ئاوەکە گەرم بێت، چونکە کۆمەڵێک سوودی ناوازە بە جەستە دەگەیەنێت.

بەگوێرەی هەواڵێکی تەندروستی “مێدیکاڵ دەیلی” سوودەکانی خواردنەوەی ئاوی گەرم لە بەیانیاندا:

1-دابەزاندنی کێش، چونکە پلەی گەرمی لەش بەرزدەکاتەوە و کرداری هەرس چالاکدەکات، ئەمەش وادەکات کالۆریەکی زۆر بسووتێنیت، لەهەمانکاتدا کارەکانی گورچیلە چالاکدەکات.

2-خواردنەوەی کوپێک ئاوی گەرم لە بەیانیدا بە گەدەی خاڵی، یارمەتیدەرە بۆ کردنەدەرەوەی ژەهری لەش و هەرسکردنی خواردن بە خێرایی، دەکرێت پاش نان خواردنیش ئاوی گەرم بخۆیتەوە، بەڵام ئاوی سارد دەبێتەهۆی توندبوونەوەی چەوریەکە و نوسانی بە دیواری ریخۆڵەدا و قورسکردنی کرداری هەرس.

3-ریخۆڵە چالاکدەکات و رێگری دەکات لەوەی ئەو کەسە تووشی قەبزی ببێت.

4-رۆڵێکی باشی هەیە لە کەمکردنەوەی ئازاری جەستە، چونکە راستەوخۆ کاریگەری لەسەر ماسولکەکانی سک هەیە و کرژبوونەکانی خاودەکاتەوە، ئەمەش وادەکات تووشی ئازار نەبیت، لەهەمانکاتدا بۆ سەرئێشە بەسوودە.

5-سوڕێ خوێن چالاکدەکات، چونکە کاریگەری لەسەر نەمانی چەوری جەستە هەیە و لە ژەهراوی بوون دەیپارێزێت.

6-بەهۆی کردنەدەرەوەی ژەهری لەش و پاراستنی، باشترین یارمەتیدەرە بۆ نوێبوونەوەی خانەکانی پێست و لە زوو چرچبوون دەیپارێزێت.

Back to top button