ئه‌م پێنج خۆراكه گهرمبكرێنهوه ژه‌هراوی ده‌بن
به پپێی نوێترین توێژینه‌وه‌ی ئه‌مریكایی، هه‌ندێك له خۆراكه‌كان سوده خۆراكییه‌كانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن گه‌ر بێت و گهرمبكرێنهوه، ره‌نگه له چه‌ند كاتێكیشدا له جه‌سته‌دا ژه‌هراویی بوون دروست بكه‌ن.
لێره‌دا ئه‌و پێنج جۆره خۆراكه‌تان بۆ ده‌خه‌ینه‌ڕوو كه نابێت گهرمبكرێنهوه و له دوای گه‌رمكردنه‌وه بخورێن.
1-كه‌ره‌وس: نیتراتی تێدایه و گه‌ر سه‌رله‌نوێ گرمبكرێتهوه، حاڵه‌تی ژه‌هراوی بوون دروست ده‌كات.
2-چه‌وه‌نده‌ر: به هه‌مان شێوه نیتراتی تێدایه‌و به گه‌رمكردنه‌وه‌ی زیان به ته‌ندروستی ده‌گه‌یه‌نێت.
3- هێلكه: دوای كوڵاندن یان سوركردنه‌وه، ئه‌گه‌ر جارێكی‌تر گه‌رم بكرێته‌وه ژه‌هراوی ده‌بێت.
4-قارچك: له‌كاتی گه‌رمكردنه‌وه پێكهاته پرۆتینییهكهی ده‌گۆڕێت و سوده ته‌ندروستییه‌كانی له‌ده‌ست ده‌دات و كێشه و گرفت بۆ كۆئه‌ندامی هه‌رس دروست ده‌كات.
5- سپێناخ: نیترات له‌خۆده‌گرێت و له‌كاتی گهرمكردنهوهیدا نیتریت و مادده‌ی توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی تێدا كۆده‌بێته‌وه.