ئاگادارییەکی گرنگ كه‌شناسی سه‌رجه‌م هاوڵاتیانی هه‌رێمی خەڵکی کوردستان ئاگادارده‌كاته‌وه‌.. مەترسییەکی گەورەی سروشتی دروست دەبێت

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان پێشبینییه‌كانی ره‌وشی كه‌ش و هه‌وای بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ی شه‌ممه‌ بڵاوكرده‌وه‌ .

به‌پێی پێشبینییه‌كانی كه‌شناسی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 5-4-2019 له‌ سه‌رجه‌م پارێزگاكانی هه‌رێم، ئاسمان له‌ نیمچه‌ هه‌ور بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌گۆڕێت له‌گه‌ڵ بارینی بارانی به‌ لێزمه‌ و هه‌وره‌ تریشقه‌ له‌ زۆربه‌ی ناوچه‌كانی پارێزگادا به‌ تایبه‌ت له‌ كاته‌كانی ئێواره‌ .

هەر به‌پێی پێشبینییه‌كانی كه‌شناسی سبه‌ی شه‌ممه‌ 6-4-2019 له‌ سه‌رجه‌م پارێزگاكانی هه‌رێم، ئاسمان هه‌ور ده‌بێت له‌گه‌ڵ بارینی بارانی به‌ لێزمه‌ و هه‌وره‌ تریشقه‌ له‌ زۆربه‌ی ناوچه‌كانی پارێزگادا پاشان له‌ كاته‌كانی ئێواره‌دا كه‌شه‌كه‌ جێگیر ده‌بێته‌وه‌.

 

كەشناسی

كەشناسی

 

Back to top button