سەرکردەیەکی کۆمەڵ: تا ئێستا پارتی داوای لێ نەکردووین بەشداریی حکوومەت بکەین
سەرکردەیەکی کۆمەڵی ئیسلامی رایدەگەیەنێت، کە تا ئێستا پارتی دیموکراتی کوردستان داوای لە حزبەکەی نەکردووە بەشداریی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بکات.
فاروق عه‌لی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی كۆمه‌ڵ بە رادیۆ (دەنگی ئەمریکا)ی راگەیاندووە، ئەگەر کۆمەڵ بەشدارییش بکا لە حکوومەتی نوێ، ئەوا بەردەوام دەبێ لە نیشاندانی ”کەموکوڕی“یەکان ”ئەگەر هەبوو، هەروەها رایگەیاندووە، بەهۆی ئەوەی تا ئێستا پارتی ”بە فەرمی و زۆر جددی“ داوای لێ نەکردوون بەشداریی حکوومەت بکەن، بەرچاویان لەبارەی بەشداریکردن یان نەکردن، ”روون نییە“.
فاروق عەلی هەروەها رایگەیاندووە ، کە ئەگەر پارتی داوایان لێ نەکات بەشداریی حکوومەت بکەن، ئەوا بەشداریی ناکەن دەبینە ئۆپۆزیسیۆن و هه‌روه‌ها دوای رێککەوتنی پارتی لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ڕه‌نگه دوای یه‌كێتی پارتی داوا له‌كۆمه‌ڵ بكات“ بەشداریی حکوومەت بکات.
پێشتر ساڵح ژاژڵەیی، جێگری سەرۆکی جڤاتی گشتیی گۆڕان بە هەمان سەرچاوەی رایگه‌یاندبوو کە پارتی، کۆمەڵی ئیسلامی ھەر ئیھمال کرد، تەنانەت ھەر داوای نەکرد کۆمەڵ بەشداری لە حکوومەتدا بکات.
فاروق عەلی رەتی کردووەتەوە وەڵامی ئەو سەرکردەیەی گۆڕان بداتەوە، تەنیا رایگەیاندووە، په‌یوه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵ و گۆڕان گه‌رموگوڕ و ئاسایین، به‌فه‌رمی نه له‌میدیای كۆمه‌ڵ نه له‌میدیای گۆڕان هیچ شه‌ڕێكی ڕاگه‌یاندن نییە و خودی جڤاتی گشتی وه‌ڵامی قسه‌ی ئه‌و به‌ڕێزه‌ی دایه‌وه، كه ڕای فه‌رمیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان نییه.