ئەمریکا و چین لە رێککەوتنێکی بازرگانی نزیك دەبنەوە

هەردوو وڵاتی چین و ئەمریکا لە رێککەوتنێکی بازرگانی نزیک دەبنەوە و سەرۆکی ئەمریکاش لێدوانێک دەدات.

ئەمڕۆ هەینی 5-4-2019، لیۆ هی، جێگری سەرۆک وەزیرانی چین رایگەیاندووە، کە ”رەنگە“ رێککەوتنێکی بازرگانی لەنێوان وڵاتەکەی و ئەمریکا، بێتە دی، لیۆ هی، کە بە سەرۆکایەتیی شاندێکی ئابووریی وڵاتەکەی سەردانی ئەمریکای کردووە، ئاماژەی بەوە کردووە، کە هەردوو لایەن لەسەر کۆمەڵێک پرسی پەیوەندیدار بە شەڕی ئابووریی نێوانیان، رێک کەوتوون.

هەروەها دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاندووە، دوای رێککەوتنی بازرگانیی واشنتن و پەککین، لەگەڵ شی جین پینگی سەرۆکی چین کۆ دەبێتەوە.

دۆناڵد ترەمپ ئاشکراشی کردووە، کە رێککەوتنی ئەمریکا و چین ”زۆر نزیک بووەتەوە، بەڵام ئەوە مانای ئەوە نییە رێک کەوتووین، تا ئێستا رێک نەکەوتووین“.

 

Back to top button