كۆمەڵ: تا ئێستا پارتی داوای لێنەكردووین بێینە ناو حكومەتەوە
سەرکردەیەکی کۆمەڵی ئیسلامی رایدەگەیەنێت، کە تا ئێستا پارتی دیموکراتی کوردستان داوای لە حزبەکەی نەکردووە بەشداریی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بکات.
فاروق عه‌لی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی كۆمه‌ڵ بە رادیۆ (دەنگی ئەمریکا)ی راگەیاندووە، ئەگەر کۆمەڵ بەشدارییش بکا لە حکوومەتی نوێ، ئەوا بەردەوام دەبێ لە نیشاندانی ”کەموکوڕی“یەکان ”ئەگەر هەبوو“.
فاروق عەلی هەروەها رایگەیاندووە، بەهۆی ئەوەی تا ئێستا پارتی ”بە فەرمی و زۆر جددی“ داوای لێ نەکردوون بەشداریی حکوومەت بکەن، بەرچاویان لەبارەی بەشداریکردن یان نەکردن، ”روون نییە“.
ئەو ئه‌ندامەی سه‌ركردایه‌تیی كۆمه‌ڵ ئاماژەی بەوەش کردووە، کە ئەگەر پارتی داوایان لێ نەکات بەشداریی حکوومەت بکەن، ئەوا بەشداریی ناکەن و ”دەبینە ئۆپۆزیسیۆن“.
فاروق عەلی پێی وایە دوای رێککەوتنی پارتی لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ”ڕه‌نگه دوای یه‌كێتی پارتی داوا له‌كۆمه‌ڵ بكات“ بەشداریی حکوومەت بکات.
پێشتر ساڵح ژاژڵەیی، جێگری سەرۆکی جڤاتی گشتیی گۆڕان بە هەمان سەرچاوەی راگەیاندبوو، کە ”پارتی، کۆمەڵی ئیسلامی ھەر ئیھمال کرد، تەنانەت ھەر داوای نەکرد کۆمەڵ بەشداری لە حکوومەتدا بکات“.
فاروق عەلی رەتی کردووەتەوە وەڵامی ئەو سەرکردەیەی گۆڕان بداتەوە، تەنیا رایگەیاندووە، “په‌یوه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵ و گۆڕان گه‌رموگوڕ و ئاسایین، به‌فه‌رمی نه له‌میدیای كۆمه‌ڵ نه له‌میدیای گۆڕان هیچ شه‌ڕێكی ڕاگه‌یاندن نییە و خودی جڤاتی گشتی وه‌ڵامی قسه‌ی ئه‌و به‌ڕێزه‌ی دایه‌وه، كه ڕای فه‌رمیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان نییه”.