ئەنجومەنی وەزیران: هەر فەرمانبەرێک ئارەزوو بکات دەتوانێت لەسەرجەم وەزارەتەکان ڕاژەیان بگوازنەوە بۆ پەیمانگای دادوەری

 

دوای ئەوەی بەهۆی قەیرانی دارایی چەند ساڵەی هەرێمی کوردستان لە پال پاشەکەوتی مووچە، بڕیاری جێگۆڕکێی فەرمانبەراندرا، دوای هەلگرتنی پاشەکەوت ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، گواستنەوەی ڕاژەی فەرمانبەرانی سەرجەم وەزارەتەکانی بۆ پەیمانگای دادوەری ڕاگەیاند.

بەپێی نووسراوێکی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کە ئاراستەی سەرجەم وەزارەتەکان کراوە و کۆپییەکی نووسراوەکەش بە (خواکوڕک) گەیشتووە، تێیدا ڕوونکراوەتەوە، کە لەسەر داواکاری وەزارەتی داد ناوی ئەو فەرمانبەرانەمان بۆ بنێرن کە ئارەزوویان هەیە تەنسیب یان گواستنەوەی ڕاژەیان بۆ بکرێت بۆ سەر میلاکی پەیمانگای دادوەری لە وەزارەتی داد.

بەپێی گشتاندکە، هەلی گواستنەوەی ڕاژە یان تەنسیبی ئەو فەرمانبەرانە لە پسپۆرییەکانی (کارگێڕی، ژمێریاری، هونەری، ئایتی، شوفێر و خزمەتگوزار)ی دەبێت.

ئەم بڕیارەش لەکاتێکدایە، پێشتر لەگەڵ دەستپێکردنی سیستەمی بایۆمەتری مووچەخۆران گواستنەوەی ڕاژەی فەرمانبەران لە نێوە وەزارەتەکان ڕاگیرا.

 

Back to top button