پۆتین بۆ ناتانیاھۆ هەر هێڕشێکتان بۆ سوریا ئەنجامدا ئێمەی لێ ئاگادارکەنەوە

لە میانەی دیدارێکی نێوان ڤلادیمێر پۆتین و بنیامین ناتانیاھۆ لە کۆشکی کرملن پۆتن بە ناتانیاھۆ ی ڕاگەیاندووە کە پێویستە ئیسرائیل روسیا ئاگادار بکاتەوە لە پێش ئەنجامدانی ھێرشی سەربازی لە رێگەی فڕۆکەوە بۆ سەر خاکی سوریا.

سەرچاوەکانی ھەواڵ ڕایان گەیاندوە کە پۆتین داوای کردووە لە ئیسرائیل ئاگاداری سیستەمی 400s روسیا بێت لە سوریا و نەیکاتە ئامانج.

فڕۆکە ئیسرائیلیەکان بەردەوام ئامانجە سەربازیەکانی ئێران و سوریا بۆردومان دەکەن و ئەوەش ترسی لای روسەکان دروست کردوە

Back to top button