بارشەلۆنا لالیگای مسۆگەر نەکردووە

ئەرنستۆ ڤاڵدێری ڕاھێنەری یانەی بارشەلۆنای ئیسپانی دوپاتی کردەوە ھێشتا یانەکەی جامی لالیگای مسۆگەر نەکردووە، بەڵام میواندارییەکەی سبەینێی ئەتڵەتیکۆ مەدرید گرنگە و یارییەکی بەھێز ئەبێت و سێ خاڵی یارییەکە زۆر جێگای بایەخی ئێمەیە و ھەوڵی تەواوی بۆ ئەدەین.

ئەمڕۆ لە میانەی کۆنفراسێکی ڕۆژنامەوانیی سەبارەت بە یارییەکەی سبەی ڤاڵدێری بە میدیاکانی ڕایگەیاند زۆر بە گرنگیەوە لە یارییەکە ئەڕوانین و ئامانجمان سەرکەوتنە ، لە ئەگەری سەرکەوتنمان بە سەر یانە مەدریدییەکە ھێشتا ناتوانین بڵێین لالیگامان مسۆگەر کردووە بەڵام زیاتر خۆمان لە پێشەنگییدا جێگیر ئەکەین.

ڤاڵدێری ئاماژەی بەوە دا کە ئەبێت چاوەڕوانی ھەموو شتێک ببین چونکە ئەتڵەتیکۆ مەدرید زیاتر سوود ئەبینن لە ھێرشی خێرا و پێچەوانە و سائول و کۆکیان ھەیە و بە زیرەکانە ئەمە ئەنجام ئەدەن.

ئه‌مرۆ شەممە لە ھەفتەی ٣١ ی لالیگا ھەردوو یانەی بارشەلۆنا و ئەتڵەتیکۆ مەدرید لە یاریگای کامپ نو
کاتژێر  ٩:٤٥ی شەو بە کاتی کوردستان بە یەک ئەگەن

Back to top button